ئه‌مه‌ریكا: به توندی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌ده‌ینه‌وه
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به توندی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌ده‌نه‌وه و دڵنیاشن له‌وه‌ی ئێران به‌رپرسه له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی كه‌نداو.
رۆژی 12ی ئایاری 2019، چوار كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له نزیك به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات، هێرشیان كرایه سه‌ر و زیانییان پێگه‌یشت، ئه‌مه‌ریكاش سوپای پاسداران به تێوه‌گلان له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات.
سه‌باره‌ت به میلیشیاكانی عێراقیش، جۆن بۆڵتن ده‌ڵێت: "زۆر نیگه‌رانین كه فه‌یله‌قی قودس و قاسم سلێمانی، چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق، وه‌ك ئامرازێكی ناڕاسته‌وخۆ بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانمان به‌كارده‌هێنن".
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران تا دێت زیاد ده‌بن، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوولا دژی راگه‌یاندنی جه‌نگن، به‌ڵام لێدوانه تونده‌كانییان دژ به یه‌ك به‌رده‌وامه.
هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایه چاوی له‌وه‌یه تاران ناچار بكات داوای دانوستان بكات، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی ئێران دانوستان و گفتوگۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكاش، تاران له‌گه‌ڵ دانوستانی مه‌رجداره و داوای كردووه به‌ر له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ، واشنتن سزاكانی سه‌ر نه‌وتی ئێران كه‌مبكاته‌وه.
K24
