رووسیا لە دژی گرووپەکانی سەر بە تورکیا هاوکاریی یەپەگە دەکات
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، سوپای رووسیا و یەپەگە رێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی سێ خاڵی چاودێری لە تەل رەفعەت و بڵاوکردنەوەی کاروانی سەربازی لە ناوچەکانی نێوان سوپای تورکیا و یەپەگە لە باکووری حەلەب.
رۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکی کوردیی رۆژئاوای کوردستانەوە گواستوویەتییەوە، کە رووسیا هەرگیز دەستبەرداری تەل رەفعەت نابێ بۆ تورکیا ”بەبێ هیچ بەرامبەرێک“.
دامەزراندنی سێ خاڵی چاودێریی لەلایەن رووسیاوە بۆ یەپەگە دوای ئەوە دێ، کە تورکیا بڕێک چەکی پێشکەوتووی بە گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای دا، کە لە خۆیەوە نزیکن.
شاری تەل رەفعەت لە سنووری پارێزگای حەلەبە و کەوتووەتە باکووری حەلەب و رۆژئاوای شاری عەفرین.
باسنیوز
