ئیسرائیل بنکەیەکی دژەفڕۆکەی لەسوریا بۆماردومان کرد

 ئیسرائیل بنکەیەکی دژەفڕۆکەی لەسوریا بۆماردومان کرد
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ئەمرۆ دوشەممە بنکەیەکی دژە فرۆکەیان لەسوریا بۆردومان کردوە پاش ئەوەی فرۆکەیەکی ئیسرائیلی پێکاوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ دوشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند بنکەیەکی دژە فرۆکەیان لەسوریا بۆردومان کردوە پاش ئەوەی فرۆکەیەکی ئیسرائیلی پێکاوە.

بنکەی دژە فرۆکەکە لەناوچەی تەل شیعاری بوە لەبەشی باشوری رۆژئاوای سوریا

سوپای ئیسرائیل ئاشکراشیکردوە بنکەی دژە فرۆکەکە لەناوچەی تەل شیعاری بوە لەبەشی باشوری رۆژئاوای سوریا.

لەمبارەیەوە ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەتویتێکدا نوسیویەتی " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی سەربازی ئیسرائیل گەشتێکی ئاسایی بەرەو باکور ئەنجامداوە، لەلایەن بنکەیەکی دژەفڕۆکەی سوریاوە کراوەتە ئامانج و بەوهۆیەوە ئێمەش بنکەکەمان بۆردومان کرد."

وتیشی فرۆکەکە بەوجۆرەی پلانی بۆدانرابو گەشتەکەی خۆی تەواوکردوە و دواتر بۆمبارانی فرۆکەکانی ئێمە دەستی پێکردوە."

تا ئێستا حکومەتی سوریا هیچ رونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.










خەندان
Top