هیچ کەسێک خۆی بۆ سەرۆکایەتیی جەزائیر هەڵنابژێرێت
بڕیارە مانگی داهاتوو (مانگی 6ـی 2019) هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی جەزائیر ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26-5-2019، وادەی خۆتۆمارکردن بۆ بوون بە کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی جەزائیر کۆتایی هات و بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکانیش، هیچ کەسێک خۆی کاندید نەکردووە.
چاودێران پێیان وایە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکە هەیە، کە ئەو دواخستنە ویستی خەڵکی وڵاتەکەیە.
رۆژی 1-4-2019، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، سەرۆکی پێشووی جەزائیر بەهۆی گوشاری خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی، دەستی لەکار کێشایەوە.
باسنيوز
