ترەمپ لە یەکەم لێدوانیدا لە یابان رێکلام بۆ چەکی وڵاتەکەی دەکات

ترەمپ لە یەکەم لێدوانیدا لە یابان رێکلام بۆ چەکی وڵاتەکەی دەکات
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 26-5-2019، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بە یاوەریی خاتوو میلانیای هاوسەری، گەیشتە یابان.

دۆناڵد تروەمپ لە یەکەم لێدوانی گەشتەکەیدا، رایگەیاند، ”باشترین جۆری چەکمان هەیە و یابانیش داواکاریی بۆ کڕینیان، پێشکەش دەکات“.

سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وەبەرهێنەرە یابانییەکان کرد وەبەرهێنان لە ئەمریکا بکەن و رایگەیاند، ”رێژەی باجی سەر کۆمپانیا یابانییەکانمان دابەزاندووە“.











باسنيوز
Top