نوێنه‌ری ئه‌مریكا: نه‌مانگوتووه له سووریا ده‌كشێینه‌وه
جێفری له به‌رده‌م لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوونی نوێنه‌رانی ئه‌مریكادا وه‌ڵامی پرسیاری گرنگی له‌باره‌ی ناوچه‌كه دایه‌وه و ئاماژه‌ی بەوە دا له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا، پێویسته توركیا و سوپای سووریای ئازاد بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌رمی به‌رامبه‌ر به‌وی تر نه‌نواندووه، بۆیه دروستكردنی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌چووەته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی راسته ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له سووریا بكشێته‌وه؟ گوتی "ئێمه نه‌مانگوتووه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریادا ده‌كشێینه‌وه، ئێستەش بنكه‌ی سه‌ربازی و بنكه‌ی ئاسمانیمان له‌وێ جێگیره، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانماندا له په‌یوه‌ندی باشداین".
باسی له‌وه‌ش كرد كە هه‌ر له كاتی دروستبوونی شه‌ڕی ناوه‌خۆ له سووریا، توركیا دوژمنایه‌تی خۆی بۆ رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ربڕیوه. جگه له‌وه‌ش توركیا دڵخۆش نیه به‌و نزیكبوونهوهیەی له‌گه‌ڵ رووسیا، چونكه به ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی رووسیا و به‌بێ ئه‌و ناتوانێت هه‌نگاو بنێت.
هەروەها گوتی "له‌باره‌ی رژێمی سووریاوه له‌گه‌ڵ توركیا هاوبیرن، به شێوه‌یه‌كی گشتی پێیانباشه رژێمی ئێستەی سووریا خۆی بگۆڕێت، دۆناڵد ترەمپ و ئه‌ردۆغان له‌م رووه‌وه چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه، كاتێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش هاته توركیا منیش له‌گه‌ڵی بووم، گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی هه‌موو مانگێك له‌باره‌ی سووریاوه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ین".
باسنيوز
