حووسییەکان جارێکی دیکە فڕۆکەخانەیەکی سعوودیەیان کردە ئامانج

 حووسییەکان جارێکی دیکە فڕۆکەخانەیەکی سعوودیەیان کردە ئامانج
سەرچاوەکانی یەمەن ئاشکرایان کردووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ جارێکی دیکە فڕۆکخانەی "نجران"ی سعوودیە لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە کراوەتە ئامانج.



ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.5.22 تەلەفزیۆنی "ئەلمەسیرە"ی سەر بە حووسییەکانی یەمەن بڵاوی کردوووەتەوە لە کاردانەوە بە هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە، فڕۆکەخانەی "نجران"یان کردووەتە ئامانج کە شوێنی ڕاگرتنی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپیەمانیی عەرەبییە.



بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو هێرشە بەرەبەینای ئەمڕۆ چوارشەممە ڕووی داوە و نجران لە باشووری سعوودیە هەڵکەوتووە و ئەمە دووەمین هێرشی حووسییەکان بووە کەلە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بکرێتە سەر نجران و دوێنێ سێشەممە هێرشیان کردبووە سەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە پارێزگای نجران.



لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا بەرپرسانی باڵای سعوودیە کاردانەوەیان هەبووە و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە ئەو هێرشانە لەژێر چاودێریی ئێران و ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئەنجام دەدرێن و دەبێ کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی لە بەرانبەر ئەم دەستدرێژییانەی ئێراندا هەڵوێستی هەبێت.



هەفتەی ڕابردووش لە ئاوەکانی کەنداو هێرش کرایە سەر کەشتییە نەوتییەکانی سعوودیە و ئیمارات و حەوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ، بەڵام ئیمارات و سعوودیە سوپای پاسداران و ئێرانیان بە تاوانبار ناساند.









باسنیوز
Top