سعودیە مکوڕن لەسەر لەسێدارەدانی هەرسێ زانا و بانگخوازە ئیسلامیییکە

سعودیە مکوڕن لەسەر لەسێدارەدانی هەرسێ زانا و بانگخوازە ئیسلامیییکە


بڕیاری لەسێدارەدانی سێ زانا و بانگخوازی ئیسلامی جێبەجێ دەکرێ و وادەکەی ئاشکرا دەکرێت.

ماڵپەڕی (میدڵ ئیست)ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا، بڵاوی کردووەتەوە، کە دەسەڵاتدارانی سعودیە مکوڕن لەسەر لەسێدارەدانی هەرسێ زانا و بانگخوازە ئیسلامیییکە، کە ئەمانەن:

- شێخ سەلمان عۆدە، لەدایکبووی 1956.

- شێخ عەوەز ئەلقەرەنی، لەدایکبووی 1957.

- شێخ عەلی ئەلعەمری، لەدایکبووی 1973.

ماڵپەڕەکە لە راپۆرتەکەیدا، کە بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی حکوومەتی سعودیە و کەسوکاری ئەو سێ زانا و بانگخوازە بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوای مانگی رەمەزان، لەسێدارە دەدرێن.

ئەو سێ زانا و بانگخوازە لە مانگی ئەیلوولی 2017 بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە تیرۆرەوە، دەستگیر کرد و ئەو ماڵپەڕە بەریتانییەش باسی لەوە کردووە، کە سێ زاناکە بە نهێنی دادگایی کراون.






باسنیوز
Top