پێنتاگۆن: هەوڵەکانمان بۆ پێشگرتنە بە ئێران و واشنتۆن و بەتەمای شەڕ نییە
پاتریک شاناهان، هاوڕێ لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاش بەشداری لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە لە پرێس کۆنفراسنێکی هاوبەشدا گوتی: "ئێمە گفتوگۆیەکی زۆر باشمان لەگەڵ نوێنەران و سنەتاۆرەکانی کۆنگرێس هەبووە و ئەوان داوایان کرد لەمبارەوە زیاتر پێکەوە قسە بکەین و زازنیاریی زیاتر بۆ خەڵک و بیروڕای گشتیی ئەمریکا بخەینە ڕوو".
سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گوتیشی: "ئێمە لەم دانیشتنەدا لەگەڵ کۆنگرێسمانەکان، هەموو زانیارییەکمان خستە ڕوو. ئێمە دوو هەفتە لەمەوبەر زانیاریی پشتڕاستکراوەمان هەبوو لەوەی کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسیدان. ئێمەش لە کاردانەوە بەو هەوڵانە دەستمان کرد بە گۆڕانکاری و جموجۆڵی هێزەکانمان کە بووە هۆی پێشگرتن لەو هێرش و مەترسییانە".
ئاماژەی بەوەش کرد: "کاری سەرەکیی ئێستامان لەم قۆناغەدا پێشگیرییە لە هەڵە و جموجۆڵە مەترسیەدارەکانی ئێران. ئێمە خوازیاری تەشەنەسەندنی گرژییەکان و شەڕ نین و هەوڵەکانمان بە ئاراستەی شەڕ نین.
هاوکات مایک پۆمپیۆش لەو پرێس کۆنفرانسەدا گوتی: "ئێمە لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی کۆنگرێس ڕاپۆرتێکمان لەبارەی پلانە ستراتیژییەکان و هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران و هاوکات 40 ساڵ چالاکیی تیرۆریستیی ئەو وڵاتە خستە ڕوو".
باسنيوز
