بەریتانیا: لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێراندا هاوکاریی ئەمریکا دەکەین

بەریتانیا: لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێراندا هاوکاریی ئەمریکا دەکەین
پنی مۆردانت، وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئاشکرای کردووە، لە ئەگەری قووڵتربوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا لە کەنداو، بەریتانیا ئامادەی یارمەتی بە هاوپەیمانەکانی و بەتایبەت ئەمریکایە.

خانمی مۆردانت، لە ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا ئاشکرای کردووە وڵاتەکەی لەبارەی هەڕەشە و نیگەرانییەکان لەگەڵ ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی کەنداو بەهۆی هەوڵەکانی ئێران بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە، هاوبەشە.

وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕای گەیاندووە بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، درێژە بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان دەدەین.

خانمی مۆردانت لە وەڵامی یەکێک لە نوێنەراندا لە ئەگەری پەیوەستبوونی بەریتانیا بە ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران، گوتی: "بەریتانیا بۆ یارمەتیی هاوپەیمانەکانی ئامادەیە و لە کەنداویش جێگیر بووە".

ئەم قسانەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە کاتێکدایە کە دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش بە فەرمی ڕای گەیاند: "دەبێ ئێران بە هەوڵ و مەترسییەکانی ئەمریکا هان نەدات، چونکە ئەگەری ئەو کارە بەرەنجامی خراپی بەدواوە دەبێت".

ئەم هەڵوێستەی بەریتانیا لە کاتێکدایە کە ئێران هیوای زۆری بە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا هەبووە، بەڵام لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە شتێکی دیکە دەردەخەن.










باسنيوز
Top