وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ ئێران: ئیراده‌ی ئه‌مریكا به كه‌م مه‌گرن
جێرێمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له میانه‌ی كۆنفرانسێك له جینێڤ ڕای گه‌یاند كه ئه‌مریكا نیازی شه‌ر له‌گه‌ڵ ئێرانی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بكاته ئامانج، ئه‌وا ئه‌مریكاش تۆڵه ده‌سێنێته‌وه.
هانت هه‌روه‌ها داوای له ئێران كرد كه ده‌ست له‌و كارانه هه‌ڵبگرێت كه ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه هێنده‌ی دیكه زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی بارودۆخه‌كه وا ده‌خوازێت كه ئێران چه‌ندین جار بیر بكاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی هیچ جووڵه‌یه‌ك بكات.
باسنيوز
