محەمەدجەواد زەریف: تیرۆری ئابووری ناتوانێ کۆتایی بە ئێران بهێنێت
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 2019.5.20 لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپدا نووسیویە: "دۆناڵد ترامپ، به ڕاوێژی تیمی جۆن بۆڵته‌ن هیوا ده‌خوازێت ئه‌و ئامانجه بپێكێت كه ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدوونی و چه‌نگیزخانی مۆغۆڵ و زاڵمهكانیتر نه‌یانتوانی."
محەمەدجەواد زەریف ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئێرانییه‌كان بۆ هه‌زاران ساڵ به‌هێز مانه‌وه، له كاتێكدا هه‌موو زاڵمه‌كان لەناو چوون و تیرۆری ئابووری و لاتاویی خۆكوژییانه ناتوانن كۆتایی به ئێران بهێنن".
لە کۆتاییدا دەڵێت: "هه‌رگیز ئێرانییهك مه‌ترسێنه و ڕێز بگره بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ئه‌نجام".
ئەم هەڵوێستەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی مووشەکێکی کاتیۆشاوە هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و لە کاردانەوە بەو کارە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە له تویتێكدا ڕای گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئێران حه‌ز به شه‌ڕ بكات، ئه‌وە به فه‌رمی ده‌بێته خاڵی كۆتایی بۆ ئێران. جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه‌ن".
باسنيوز
