مووشه‌كی به‌رگریی S400 بێته توركیا له كۆگا هه‌ڵده‌گیرێ
فاتیح ئاڵتایڵی نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك)، له نووسینێكدا ئاشكرای كرد بۆ توركیا زه‌حمه‌ته بتوانێت مووشه‌كی به‌رگریی S400 له رووسیاوه بهێنێته توركیا، چونكه ئه‌مریكا، توركیا دووچاری سزای ئابووری ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و مووشه‌كه بهێنرێ و توركیاش له بنكه‌یه‌كی نزیك له بنكه‌ی رووسیا له‌سه‌ر سنووری سووریا جێگیری بكات و بیپارێزێت.
فاتیح له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه بەوە ده‌دات كە ئه‌گه‌رێكی تریش هه‌یه و ره‌نگه توركیا بۆ رازیكردنی دڵی رووسیا و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا، مووشه‌كی به‌رگریی S400 بهێنێته توركیا، به‌ڵام له كۆگایه‌كدا هه‌ڵیده‌گرێت و به‌كاری ناهێنێ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دڵی ئه‌مریكا تا پێی بڵێن په‌یوه‌ستم به یاساكانی ناتۆوه.
واته له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا په‌شیمان نابێته‌وه، له هه‌مان كاتدا بهكارنەهێنانی ئه‌و مووشه‌كه رازیكردنی دڵی ئه‌مریكاشه.
باسنيوز
