بەحرێن داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە عێراق و ئێران بە جێبهێڵن

 بەحرێن داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە عێراق و ئێران بە جێبهێڵن
وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات کە بەپەلە وڵاتی عێراق و ئێران بەجێبهێڵن.

ئەمڕۆ شەممە 18/9/2019، وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن لە بەیاننامەیەکدا ئەو هاووڵاتییانەی ئاگادار دەکاتەوە کە لە نێو خاکی عێراق و ئێراندان و داوایان لێ دەکات بە پەلە ئەو دوو وڵاتە بەجێبهێڵن.

هەروەها داواشی لەو هاووڵاتییانی کردووە کە خۆیان بەدوور بگرن لە گەشتکردن بۆ هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە ئێستادا دۆخی ناوچەکە جێگیر نییە.








باسنیوز
Top