رەجەب: کڕینی S400 کۆتایی هاتووە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە وتارێكیدا بۆ قوتابیان لەشاری ئیستانبوڵ رایگەیاند، پرسی کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس 400 لەلایەن تورکیاوە کۆتایی هاتووە و ئەوان هیچ هەنگاوێک لەبارەی کڕینی ئەو سیستمە بۆ دواوە ناهاوێژن.
ئەردۆغان گوتیشی "رووسیا بە مەرجی گونجاو سیستمی مووشەکی ئێس 400ی پێ فرۆشتووین. تورکیا لەگەڵ رووسیا بەشداری لە دروستکردنی سیستمی مووشەکی ئێس 500 دەکات".
لەبارەی نیگەرانییەکانی ئەمەریکا لەبارەی کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس 400، ئەردۆغان گوتی "ئەو سیستمە هیچ کێشەیەک بۆ فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف35 دروست ناکات و ئەمەریکا لە فرۆشتنی ئەو جۆرە فڕۆکەیە بە تورکیا ناز دەکات".
K24
