به فه‌رمی بایرن میونشن بووه پاڵه‌وانی بۆندزلیگا
له گه‌ڕی 34ـه‌می بۆندزلیگا، بایرن میونشن له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا میوانداریی ئینتراخت فرانكفۆرتی كرد.
له خوله‌كی 4 كینگسلی كۆمان، گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه باڤارییه‌كه‌ی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م فێستیڤاڵی گۆڵتۆماركردن روویدا، له خوله‌كی 50 سباستیان هیلیر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئینتراخت یه‌كسان كرده‌وه.
3 خولهك دوای ئه‌م گۆڵه، داڤید ئالابا یانه‌ی بایرن میونشنی پێشخسته‌وه، پاشان له خوله‌كی 58 ریناتۆ سانچێز گۆڵی سێیه‌می بایرن میونشنی كرد.
دواتر هه‌ریه‌ك له فرانك ریبێری و ئاریان رۆبن دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان تۆمار كرد و به یه‌كجاری ماڵئاواییان له هانده‌رانی یانه‌كه‌یان كرد.
بایرن میونشن به كۆكردنه‌وه‌ی 78 خاڵ به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی بۆندزلیگا، یانه‌ی دۆرتمۆندیش له دوایین سات له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بێبه‌ش بوو، به 76 خاڵ له پله‌ی دووه‌م جێگیر بوو.
k24 -
