محمد جەواد زەریف: ئەمریکا نازانێ چی بکات و چۆن بیر بکاتەوە
دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا دوێنێ هەینی لە چەند تویتێکدا لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بە توندی ڕەخنەی لە هەندێ لە میدیاکانی ئەمریکا گرت و ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی بە ناڕاست و ساختە لەقەڵەم دا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە لە وەها دۆخێکدا ئێران ناتوانێ بڕیار بدات کە چی بکات، هەڵبەتە لەوانەیە لەم قۆناغەدا ئەم پرسە کارێکی باش بێت، لە بەرانبەردا محەمەدجەواد زەریف کاردانەوەی هەبووە و لە تویتێکدا نووسیویە: "لەڕاستیدا ئەوە ئەمریکایە کە نازانێ چی بکات و چۆن بیر بکاتەوە".
مەبەستی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تیمی B جۆن بۆڵتەن، ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، بنیامین نەتانیاهۆم سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و محەمەد بن زائید، جێگری پاشای ئیماراتە و لە ڕوانگەی ئێرانەوە ئەو چوار کەسە بە تیمی B ناسراون و بەتەمان ئەمریکا و بەتایبەتی دۆناڵد ترەمپ تووشی شەڕ لەگەڵ ئێران بکەن.
باسنیوز
