تره‌مپ: هیوادارم جه‌نگ روونه‌دات
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، تره‌مپ له میانی پێشوازیكردن له ئولی ماوره‌ر، سه‌رۆكی سویسرا، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران گوتی: "هیوادارم ئه‌وه روونه‌دات".
دوای نه‌مانی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیكردن و گفتوگۆ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، سویسرا وه‌ك وڵاتی نێوه‌ندگیر له نێوان ئه‌و دوو وڵاته رۆڵ ده‌گێڕێت و ئێستاش سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌دایه.
گوته‌كانی تره‌مپ له كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا كه‌شتی زه‌به‌لاحی فڕۆهه‌ڵگری ی‌و ئێس ئێس ئه‌براهام لینكن و چه‌ندین تێكشكێنه‌ر و كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو كردووه، وه‌ك واشنتنیش رایگه‌یاندووه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ كپكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه.
k24 -
