نەمسا سەرپۆشی قەدەغەکرد
نەمسا یاسییەکی لەبارەی قەدەغەکردنی سەرپۆش پەسەندکرد و رێگا نادات خانمانی مووسوڵمان لە قوتابخانەکان سەرپۆش بپۆشن.
یاساکە بە پشتگیری هەردوو پارتی راستڕەوی OVP و FPO پەسەندکراوە، بەڵام پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی نەمسا دژی یاسەکە دەنگیان دا.
بەگوێرەی هەواڵێکی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، بۆ ئەوەی وا نەزانرێت یاسەکە تەنها مووسوڵمانانی کردووەتەوە ئامانج، ناوی یاسەکە بەمجۆرەیە: "ئەو سەرپۆشانەی بەهۆی ئاین و ئایدەلۆژیا دەپۆشرێن قەدەغەدەکرێن".
هەردوو پارتی پاڵپشتیکەری یاساکە دژی وەرگرتنی پەنابەران لە لایەن وڵاتەکەیانەوە و لە مانگی رەمەزانیشدا یاساکەیان بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.
کۆمەڵگەی ئیسلامی لە ئۆستریا رەخنەیان لە یاساکە گرتووە و بە رەگەزپەرستی دژی ئیسلام ناوی دەبات.
K24
