داوا له توركیا دەكرێت، ده‌ستبه‌رداری كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسیا ببێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ئیلیۆت ئینجیل، رایگه‌یاند، به ده‌مه‌وه‌چوونی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن په‌سندكراو نییه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی نوێنه‌ران و پیرانی ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردووه و تێیدا داوایان كردووه، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوور بكه‌وێته‌وه له رووسیا و به نزیكبوونه‌وه‌ی له مۆسكۆ و كڕینی چه‌كی رووسی، هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و رۆڵی توركیا له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی درووست ده‌كات.
ئه‌و كۆنگرێسمانانه دا‌واشیان كردووه، توركیا گرێبه‌ستی كڕینی ئێس400ی رووسی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
K24
