تره‌مپ باری له‌ناكاوی راگه‌یاند
به گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ، له‌مه‌ودوا كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، بۆیان نییه كاڵای كۆمپانیا بیانییه‌كان له بواری په‌یوه‌ندییه ته‌لدار و بێته‌له‌كان به‌كاربهێنن، كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا درووست ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، رێگه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هواوی چیندا خۆشكراوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه تره‌مپ به ته‌واوی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه قه‌ده‌غه بكات.
پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، رایانگه‌یاندبوو، كۆمپانیای هواوی چین، مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا درووستكردووه.
K24
