ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ ژاپۆن، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ئێران پێویستی به راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه گرنگه‌كانی هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: ناكرێت رێككه‌وتنێكی چه‌ند لایه‌نه، ته‌نیا یه‌ك لایه‌نیان جێبه‌جێی بكات.
دووپاتیشیكرده‌وه، تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناووكییه له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، گرژكردنی ره‌وشه‌كه و سه‌پاندنی سزای زیاتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه قبوڵكراو نییه و گوتیشی: تا ئه‌و په‌ڕی راده توانای دانبه‌خۆداگرتنمان هه‌یه.
K24 –
