توركیا ناچار بوو لە كڕینی سیسته‌می به‌رگریی S400 پاشگەز بێتەوە
ئەمڕۆ ماڵپه‌ڕی (سۆڵ)ـی توركی بڵاوی كرده‌وه، حكومه‌تی توركیا به نهێنی باسی له‌وه كردووه كه وه‌رگرتنی سیسته‌می به‌رگریی S400 له رووسیا دوابخه‌ن، چونكه ئه‌مریكا جیدییه له‌وه‌ی سزای توركیا ده‌دات ئه‌گه‌ر ببێته خاوه‌نی ئه‌و مووشه‌كه.
پێشتر مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو توركیا له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ سیسته‌می به‌رگریی S400 له رووسیا وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام حكوومه‌تی توركیا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه وه‌ربگرێت، دووچاری قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش به هۆی ئه‌و سزا ئابورییه‌ی ئه‌مریكا ده‌یخاته سه‌ری.
توركیا ده‌یه‌وێت وه‌رگرتنی ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه بۆ كاتێكی نادیار دوابخات، به‌ڵام بۆ رای گشتی روون ناكاته‌وه، ته‌نیا به رووسیای گوتووه ناتوانن له كاتی دیاریكراودا سیسته‌می به‌رگریی S400 وه‌ربگرن.
باسنيوز
