شاجوانی پێشووی عێراق پشتگیریی خۆی بۆ ئیسرائیل راگەیاند
سارە عیدان (تەمەن 29 ساڵ)، شاجوانی عێراق لە ساڵی 2017، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) هەموو دوژمنکارییەکی بۆ ئیسرائیل لە هەژمارەکەی خۆی، راگرت.
سارە عیدان لە تویتێکدا بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس)ی بە تیرۆریست ناو بردووە و رایگەیاندووە، حەماسی تیرۆریست خەڵکی کەرتی غەززە وەک قەڵغانی مرۆیی لە بۆردومانکردنی خەڵکی مەدەنیی ئیسرائیل بەکار دەهێنێت.
ئەو شاجوانەی عێراق پێی وایە ئیسرائیل مافی خۆیەتی بارەگا و بنکەکانی حەماس بۆردومان بکات، چونکە ئەو دەوڵەتە بەرگریی لە خۆی دەکات.
حەماس بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە.
باسنيوز
