نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ریایی جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو

نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ریایی جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو
نه‌خۆشخانه‌ی جه‌نگی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی "Mercy-class" گه‌یشته‌ ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دابینكردنی چاره‌سه‌ری فریاگوزاری بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ نزیك شوێنی ئۆپه‌راسیۆن و كرده‌ سه‌ربازییه‌كان.

ئه‌و كه‌شتییه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی ته‌واو ئاماده‌كراوی‌ 1000 قه‌ره‌وێلهیی له‌خۆ ده‌گرێت و خزمه‌تگوزاری تیشك و روپێوی "CAT"ـی تێدایه‌، هه‌روه‌ها تاقیگه‌یه‌كی پزیشكی، ده‌رمانخانه‌، تاقیگه‌یه‌كی چاو و ئامێری به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆكسجینیشی تێدایه‌.

له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش، لیوا سه‌میر فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری كارگێڕیی واتایی سوپای میسر ده‌ڵێت: گه‌یشتنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ بۆ كه‌نداو موژده‌ی خێری پێ نییه‌.


ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووتری سوپای میسر له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌سه‌ر گه‌یشتنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكای نووسیویه‌تی: "خودا به‌خێری بگێڕێت ئه‌م هه‌واڵه‌ واتای زۆر هه‌ڵده‌گرێت".




K24-
Top