ئەم جارە جوڵه‌ی هێزه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران و میلیشیایه‌كی عێراقییه
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی دیبكا، له راپۆرتێكی تایبه‌تدا كه پشتی به لێدوانی سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگریی به‌ستووه نوسیوویه‌تی: "هۆكاری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی ئێرانه. سه‌ردانی له ناكاوی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و ناردنی كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌كۆی مووشه‌كیی پاتریۆت و جووڵه‌كردن به فڕۆكه‌ی بۆمبوهشێنی B-52 كه له توانایدایه بۆمبی ئه‌تۆمی بوه‌شێنێ و هۆشدارییه‌كانی پۆمپیۆ له‌باره‌ی ئێران و بریكاره‌كانی تاران به‌گشتی له هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڕه‌شه‌كردنی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ هه‌ر هێرشێك، به‌هۆی زیادبوونی زانیاریی هه‌واڵگرییه كه گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست جه‌نه‌راڵ كینس ماكینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان تێدایه كه "عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، به سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئاماده‌ی ھێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی "ته‌نه‌ف"ـه كه ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنووریی نێوان عێراق و سووریا و ئوردن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه هه‌واڵگرییه‌كه، ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه بووه به بابه‌تی گفتوگۆیه‌كی خێرا و نهێنی كه رۆژی 29/4/2019 له ئۆفیسی ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چووه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ر یه‌كه له مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت، جۆزیف دانفۆرد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جینا هاسیبڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا و دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانی ئه‌مریكا ئاماده‌ی بوون".
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه نوسیوویه‌تی: "عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق كه كۆپییه عێراقییه‌كه‌ی حزبوڵڵای لوبنانه، به وردی و ئاگاییه‌وه خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف ئاماده ده‌كات و هێزه‌كانی سه‌ر به خه‌زعه‌لی له ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار مۆڵیانخواردووه كه ده‌كه‌ونه نزیكی سنووری سووریا".
پێگه‌ی دیبكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئێران مووشه‌كی بالیستی له جۆری "فاتح" و "زولفه‌قار"ــی داوه به میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق كه له توانایاندایه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهةڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌نه ئامانج، ئه‌گه‌ر هاتوو پلانی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف شكستیهێنا یان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
K24
