داعش ویلایەتێکی دیکەی ڕاگەیاند

داعش ویلایەتێکی دیکەی ڕاگەیاند
چەکدارانی داعش دوای لە دەستدانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان لە عێراق و سوریا، ویلایەتێکی دیکەی خەلافەتەکەیان لە هندستان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) دوای ڕووبەڕوبوونەوەی هێزەکانی پۆلیسی هندستان و چەکدارە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە هەرێمی کشمیری ئەو وڵاتە، چەکدارانی داعش ویلایەتێکی سەربەخۆیان بەناوی (ویلایەتی هند) راگەیاند.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ویلایەتەکەی داعش لەئامشیپۆرای ناوچەی شۆپیان لەهەرێمی کشمیری باکووری هندستان ڕاگەیاندراوە.

لەبارەی ڕاگەیاندنی ویلاتی هند لەلایەت چەکدارانی داعشەوە تاکو ئێستا حکوومەتی هندستان هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە.









باسنيوز
Top