بەهۆی رەخنەگرتن لە سەرکردەیەک رۆژنامەنووسێک خەڵتانی خوێن کرا

بەهۆی رەخنەگرتن لە سەرکردەیەک رۆژنامەنووسێک خەڵتانی خوێن کرا
بەهۆی رەخنەگرتن لە سەرۆک کۆماری تورکیا، رۆژنامەنووسێکی تورکیا خەڵتانی خوێن کرا.

ئەمڕۆ شەممە 11-5-2019، رۆژنامەی (یەنیساج)ی تورکی هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، شەش کەس بە داری یاریی بەیسبوڵ لە یاڤوز سەلیم دیمیراغ، نووسەر و رۆژنامەنووسیان داوە و خەڵتانی خوێنیان کردووە.

هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، یاڤوز سەلیم دیمیراغ لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی رەخنەی لە رەجەب تەییب ئەردۆغان گرتووە بەهۆی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵ.

رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، کە هاوکات سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداریشە، سوور بوو لەسەر رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و دواجار کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تورکیا لە رۆژی 6-5-2019 هەڵبژاردنی ئیستەنبوڵی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، رۆژی 23ـی مانگی حوزەیران، هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبول دووبارە دەکرێتەوە.











باسنيوز
Top