چوار حزب بە یەکەوە رکابەریی کاندیدی ئەردۆغان بۆ شارەوانیی ئیستەنبوڵ دەکەن

 چوار حزب بە یەکەوە رکابەریی کاندیدی ئەردۆغان بۆ شارەوانیی ئیستەنبوڵ دەکەن
چوار پارتی تورکیا رکابەریی کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری وڵاتەکەیان لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵ، دەکەن.

بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، سێ پارتی بەشدار لە هەڵبژاردنەکە کشاندنەوەی کاندیدی خۆیان بۆ بەرژەوەندیی ئەکرەم ئیمامۆغڵو، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بۆ شارەوانیی ئیستەنبوڵ، راگەیاندووە.

رۆژی 30ـی ئاداری 2019، هەڵبژاردنی شارەوانییەکاnی تورکیا ئەنجام درا و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، ئەکرەم ئیمامۆغڵو سەرکەوتnی بەسەر بیناڵی یڵدرم، کاندیدی ئاکەپە بە دەست هێنا.

- ئەکرەم ئیمامۆغڵو، چوار ملیۆن و 169 هەزار دەنگی بەدەست هێنا.

- بیناڵی یڵدرم، چوار ملیۆن و 156 هەزار دەنگی بەدەست هێنا.

رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، کە هاوکات سەرۆکی ئاکەپەشە، سوور بوو لەسەر رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و دواجار کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تورکیا لە رۆژی 6-5-2019 هەڵبژاردنی ئیستەنبوڵی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، رۆژی 23ـی مانگی حوزەیران، هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبول دووبارە دەکرێتەوە.

- موعەممەر ئایدن، کاندیدی پارتی چەپی دیموکراتی

لە هەڵبژاردنی 30ـی ئادار 30 هەزار دەنگی بەدەست هێنا.

- سەلیم کۆتی، کاندیدی پارتی تورکیای سەربەخۆ

لە هەڵبژاردنی 30ـی ئادار 27 هەزار دەنگی بەدەست هێنا.

- زەهرا گونەر کەرەئۆغڵو، کاندیدی پارتی کۆمۆنیست

لە هەڵبژاردنی 30ـی ئادار 10 هەزار دەنگی بەدەست هێنا.

تا ئێستا پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کە لە هەڵبژاردنی رابردوودا کاندیدی نەبوو و پشتگیریی جەهەپەی دەکرد، هەڵویستی خۆی لەبارەی پشتگیریکردنەوە یان نەکردنەوەی کاندیدی جەهەپە، ئاشکرا نەکردووە.









باسنیوز
Top