سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 7-5-2019، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە و گەیشتە 610 لیرەی تورکی

 سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 7-5-2019، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە و گەیشتە 610 لیرەی تورکی
بەهای لئرەی تورکی لە بازاڕەکانی دراو زۆر دابەزی و ئاستێکی پێوانەیی لە ماوەی حەوت مانگی رابردوو تۆمار کرد.
.

ئەو دابەزینەی بەهای لیرە یەکەم جارە لە مانگی 10ـی ساڵی رابردووەوە بگاتە ئەو ئاستە.

چاودێرانی ئابووری پێیان وایە بەهای لیرە بەهۆی ترسی بڵاوبوونەوەی ئاژاوە لە تورکیا دابەزیوە، بە تایبەت دوای رەتکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵ و بڕیاردانی دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن لەو شارە.

رۆژی دووشەممە 6-5-2019، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تورکیا بە پێداگریی ئاکەپە، ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵی هەڵوەشاندەوە، کە رۆژی 31-3-2019 هەڵبژاردنەکە ئەنجام درا و کاندیدی جەهەپە تێیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

کۆمسیۆنەکە بڕیاری دا رۆژی 23ـی حوزەیران، لە ئیستەنبوڵ هەڵبژاردنی شارەوانی ئەنجام بدرێتەوە.








باسنیوز
Top