جۆن بۆڵتەن: ئەمریکا لە ناوچەکە زیاتر خۆی پڕچەک دەکات

 جۆن بۆڵتەن: ئەمریکا لە ناوچەکە زیاتر خۆی پڕچەک دەکات
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ئاشکرای کردووە، ئەمریکا بەتەمای هەناردنی کۆمەڵێک چەکوچۆڵی پێشکەوتوو و هێرشبەرانەیە بۆ ناوچەکە و ئەمەش هەڵگری پەیامێکی ڕوونە بۆ ئێران.



جۆن بۆڵتەن ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمریکا بەتەمای شەڕ لەگەڵ ئێران نییە، بەڵام لە ئەگەری هەر هەوڵێکی سەربازیی ئێران، بە توندترین شێوازی هێرشبەرانە کاردانەوەمان دەبێت.



بە گوتەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی: "ئەم هەوڵانەی ئەمریکا کاردانەوەن بە کۆمەڵێک هۆشدار و هەڕەشەی گرفت‌خولقێنی ئێران کە لە ناوچەکە خەریکن ڕوو دەدەن.



کەشتی فڕۆکە هەڵگری "ئابراهام لینکۆڵن و یەکەکی بۆمب‌هاوێژی سوپای ئەمریکا بڕیارە لەم پەیوەندییەدا ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێن کە لەژێر چاودێریی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ناوچەکە (سێنتکام)دا دەبێت.








باسنیوز
Top