حەماس چەند کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی ئیسڕائیل تۆپباران دەکات

 حەماس چەند کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی ئیسڕائیل تۆپباران دەکات
بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) چەند کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی باشووری ئیسڕائیل، تۆپباران دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 4-5-2019، چەند مووشەکێکی حەماس لە کۆمەڵگەکانی عەسقەلان و نەتیڤۆف لە باشووری ئیسڕائیل لە نزیک کەرتی غەززە، کەوتنە خوارەوە.

سوپای ئیسڕائیل لە باشووری وڵاتەکەی بە بەکارهێنانی بڵندگۆ، خەڵکی ناوچەکەی هۆشیار کردووەتەوە و تانکەکانی ئیسڕائیل هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە سنوورییەکانی کەرتی غەززە لە نزیک ئیسڕائیل.

حەماس بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە.





باسنیوز
Top