ئێران پاڵپشتیی ئیخوان موسلیمین دەکات

ئێران پاڵپشتیی ئیخوان موسلیمین دەکات
کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی رەوتی ئیخوان موسلیمین دژی ئەمریکا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1-5-2019، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە قەتەر رایگەیاند، ئەمریکا لە بارودۆخێکدا نییە ئیخوان موسلیمین وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

محەمەدجەواد زەریف هەروەها رایگەیاند، وڵاتەکەی هەر هەوڵێکی ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی ئیخوان موسلیمین رەت دەکاتەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەمریکا پاڵپشتیی ”گەورەترین تیرۆریست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، کە ئیسرائیلە“.

رۆژی سێشەممە 30-4-2019، گوتەبێژی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاند، ئیدارەی وڵاتەکەی بە نیازە ئیخوان موسلیمین وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

ئیخوان موسلیمین رەوتێکی ئیسلامیی جیهانییە و لە میسر لەلایەن حەسەن بەننای زانای ئیسلامیی میسری بەرنامەی بۆ دانراوە.

تا ئێستا ئیخوان موسلیمین لە وڵاتانی میسر، سعودیە، ئیمارات و بەحرێن بە رێکخراوی تیرۆریستی ناسێندراوە و هەردوو وڵاتی قەتەر و تورکیاش خۆیان بە سەرچاوە و بنکەی ئیخوان موسلیمین دەناسێنن.









باسنيوز
Top