ئەمریکا: ئێران هەڕەشەیەکی جیهانییە
جۆن بۆڵتەن پاش دەرکەوتنی محەمەدجەواد زەریف لە کەناڵی (فۆکنیوز) لە لێدوانێکدا وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئیرانی دایەوە و گوتی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانییە و ئەو حکوومەتە لە داپلۆسینی گەلەکەی بەردەوامە و هێشتا گەورەترین پاڵپشتیی تیرۆرە لە جیهاندا.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا گوتیشی: "ئێران لە پێشسختنی مووشەکە بالستیکییەکان بەردەوامە ئامانجی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکییە و ئێمە لەوە هیچ گومانێکمان نییە کە ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و هەموو جیهانە و لەبەر ئەو هۆکارانەش ئەمریکا هەڵمەتێکی دژ بە ئێران دەست پێکردووە کە نەگاتە ئامانجەکانی.
ئەم قسانەی جۆن بۆڵتەن لە کاتێکدان کە شەوی ڕابردوو محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی (فۆکسنیوز)ی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەتەمای شەڕ لەگەڵ ئێران نییە، بەڵام تیمی B پێکهاتوو لە جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئیمارەتی ئەبوزەبی لە ئیمارات، دەیانەوێ ئەمریکا تووشی شەڕ بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران رەتی کردووەتەوە سەربازانی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەی لە عێراق 600 سەربازی ئەمریکییان کوشتبێت و رایگەیاندووە، ئەوەش تۆمەتبارکردنێکی مەترسیدارە و تیمی B بۆ دژایەتیکردنی ئێران، خستوویەتییە روو."
باسنیوز
