ئەردۆغان بە نیازی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی نوێیە
ئەردۆغان داوای له پارته سیاسییه‌كانی توركیا كردووە له هاوپه‌یمانی توركیا كۆببنه‌وه، كە بە نیازە پێكی بێنێت و شوێنی هاوپەیمانی كۆماری بگرێتەوە.
مه‌هه‌په كه پارتێكی نه‌ژادپه‌رسته و هاوپه‌یمانی ئاكپارتییه و له دوو هه‌ڵبژاردندا هاوپه‌یمانیەتییەكەیان به‌ناوی (هاوپه‌یمانی كۆماری) سەركەوتنێكی ئەوتۆی بەدەست نەهێنا، ترسی لێ نیشتووه به‌وه‌ی ئه‌ردۆغان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و روو له هاوپه‌یمانی توركیا بكات.
له كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانی ناو ئاكپارتی باس له‌وه كراوه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په زیانی بۆ ئاكپارتی هه‌بووه، بۆیه پێویسته كۆتایی پێ بهێنن.
وتاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیاش هه‌ر به خراپه باسی له‌و هاوپه‌یمانیه كردووه، ته‌نانه‌ت داودئۆغلو پێیوایه شكستی ئاكپارتی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به هۆی ئەو هاوپه‌یمانیه‌وه بووه كە له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په پێكیهێناوە.
بەڵام ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په هه‌ر زوو وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه و گوتی له هاوپه‌یمانی كۆماری زیاتر هیچ هاوپه‌یمانیه‌تیەكی تر ناناسن.
جه‌هه‌په و هه‌ده‌په و پارتی باشیش به هه‌مان شێوه به گه‌رمییه‌وه پێشوازی له‌و داوایەی ئه‌ردۆغان ناكه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌مه یارییه‌كه و ئه‌ردۆغان ده‌یكات تا ده‌سه‌ڵاته‌كانی زیاتر بكات و ئۆپۆزسیۆن بتاوێنێته‌وه، بۆیه به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
وه‌كو ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی به ناوی توركیاوه ئه‌ردۆغان داوای ده‌كات، ئه‌سته‌مه هه‌ده‌په‌ی تێدا بێت، ته‌نیا ئه‌و پارتانه ده‌گرێته‌وه كه توركیایین، چونكه ئه‌ردۆغان و میدیایه‌كه‌ی به ئاشكرا ده‌ڵێن هه‌ده‌په تیرۆریسته، بۆیه ئه‌گه‌ر بیخه‌نه ناو هاوپه‌یمانی توركیاوه، دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامه‌كانیان ده‌بنه‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش باس بكرێت كه جه‌هه‌په نایه‌ته ناو هاوپه‌یمانیه‌تییەكه‌وه به‌ناوی توركیا هه‌ده‌په‌ی تێدا نه‌بێت، چونكه ئاشكرایه هه‌ده‌په بوو وای كرد جه‌هه‌په سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی رۆژئاوای توركیا بباته‌وه.
بۆیە ئێستە ئه‌ردۆغان دوو رێگه‌ی له‌به‌رده‌مه، یەكەم هه‌ڵبژاردن له ئیسته‌نبۆڵ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی بدات، چونكه ئه‌گه‌ر شاره‌وانی ئیستەنبۆڵی له ده‌ست بێت، وه‌كو سه‌رۆكێكی به‌هێز و براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌ماشا ده‌كرێت. دووەم ئەگه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌ڵنه‌وه‌شایه‌وه، پێویسته هه‌نگاو بهاوێت بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن، چونكه به‌و حاڵه‌ی ئێستەیه‌وه ئۆپۆزسیۆن به‌هێزه و ئه‌ردۆغان ناتوانێت ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت.
ئه‌ردۆغان بودجه‌ی سێ گه‌وره‌ترین شاره‌وانی رۆژئاوای توركیای له ده‌ست داوه كە بریتیین لە ئیسته‌نبۆڵ، ئه‌نكه‌را و ئیزمیر، بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و سێ شاره 50 ملیار لیره‌ی توركی ده‌بێت
رۆژنامه‌ی (سۆزجو)ـی توركی نووسیویه‌تی پێویسته ئه‌ردۆغان بڕیاره قورسه‌كه بدات، ئه‌ویش راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانیه‌تییەكی گه‌وره‌یه له نێوان پارته سیاسییه‌كان، به داوای جه‌هه‌په‌ش رازی بێت، كه سیسته‌می وڵات بكه‌نه نیمچه سه‌رۆكایه‌تی و قورسایی بۆ په‌رله‌مان بگێڕنه‌وه.
باسنيوز
