ئێران چاودێری کەشتییە فڕۆکە هەڵگرە ئەمەریکییەکان دەکات
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بە ناوی "ئەبابیل3" لە فڕۆکەخانەیەکی ئێرانەوە دەفڕێت و زانیاری لەسەر فڕۆکە هەڵگرە ئەمەریکییەکە لە جۆری Dwight D. Eisenhower بڵاودەکاتەوە.
ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران بەردەوامە و ئەمەریکا لە دواین هەنگاویدا، بڕیاردا هەناردەی نەوتی ئێران بە تەواوی رابگرێت، ئێرانیش رەتیدەکاتەوە و رێگای جیاواز دەگرێتە بەر.
K24
