فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکا: بەتەواوی ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانین

 فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکا: بەتەواوی ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانین
سەرۆکی فەرماندەی هێزە ناوەندییەکانی سوپای ئەمریکا (سێنتکام) ئاشکرای کردووە ئەمریکا هەموو ئیمکاناتێکی پێویستی بۆ بەرەنگابوونە و ئەگەری مەترسییەکانی ئێران لە ناوچە لەبەردەستدایە.



بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان جەنەراڵ کێنت مەکەنزی دوێنێ شەممە 2019.4.28 بە تۆڕی میدیایی (سکای‌نیوز)ی ڕاگەیاندووە: "سەرەڕای ئەوەی کە ستراتیژیی بەرگریی ئەمریکا زیاتر لەسەر چین و ڕووسیا چڕ کراوەتەوە، بەڵام لە گرنگیی مەترسی و هەڕەشەکانی ئێرانیش لە ناوچەکە غافڵ نین".



هاوکات لەمبارەوە گوتەبێژێک بەناوی سێنتکام ئەو ڕاپۆرتەی ماڵپەڕی (تەسنیم)ی لەبارەی فڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای پاسدارانی بەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (ئایزنهاور) لە کەنداو ڕەت کردووەتەوە.



پاش بڕیاری ئەمریکا لەدژی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، پەرلەمانی ئێرانیش بڕیاری دا هەموو هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سەر بە فەرماندەیی ناوەندی (سێنتکا)من بە تیرۆریست ناساندووە و فەرمانی بە دەزگا هەواڵگرییەکان کردووە بەدوای فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکادا بگەڕن.



جەنەراڵ مەکێنزی ئاماژی بەوەش داوە: 'هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ناوچەکە و جیهان بوونەتە هەڕەشەیەکی درێژخایەن و لەو باوەڕە دام هەموو ئامێر و کەرەستەیەکی پێویستمان بۆ پێشگیری و بەرەنگاربوونەوەی ئێرانمان لە ناوچەکە لەبەردەستدایە".







باسنیوز
Top