وەزیرێکی پێشووی ئێران بە ”دەریایەکی خوێن“ هەڕەشە لە ئیمارات دەکات

وەزیرێکی پێشووی ئێران بە ”دەریایەکی خوێن“ هەڕەشە لە ئیمارات دەکات
وەزیرێکی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ”دەریایەکی خوێن“ هەڕەشە لە ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو دەکات.

مەنوچەهر موتەکی، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران(لە سەردەمی سەرۆکایەتیی مەحمود ئەحمەدینەژاد) لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، ”پێویستە شێخەکانی ئیمارات لە مەترسیی چوونە ناو یارییە ترسناکەکەی دۆناڵد ترەمپ لە دژی ئێران تێ بگەن، کە دەبێتە هۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی خۆیان“.

مەنوچەهر موتەکی لێدوانێکی هاشمی رەفسەنجانی لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بیر ئیماراتییەکان دەهێنێتەوە، کە ئەوکات باسیان لە خاوەندارێتیی دوورگەکانی کەنداوی عەرەبی دەکرد و رەفسەنجانیش هەڕەشەی لە دەسەڵاتدارانی ئیمارات کرد، کە ”دەبێ چاوەڕێی دەریایەک لە خوێن“ بکەن.

ئەو لێدوانەی ئەو وەزیرەی پێشووی ئیمارات دوای ئەوە هات، کە ئیمارات رایگەیاند، لەگەڵ سعودیە قەرەبووی راگرتنی نەوتی ئێران دەکەنەوە.

ئەمریکا هەڕەشەی لەو وڵاتانە کردووە، کە نەوتی ئێران دەکڕن و رایگەیاندووە، هەر وڵاتێک نەوتی ئێران بکڕێ، رووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە.











باسنيوز
Top