ئێران.. لە یارییەکی تۆپی پێدا 245 کەس بریندار بوون

 ئێران.. لە یارییەکی تۆپی پێدا 245 کەس بریندار بوون
ماڵپەڕی (ئیسنا) لەزاری سەرۆکی ناوەندی فریاکەوتنی تارانەوە بڵاوی کردووەتەوە، دوێنێ هەینی دوای یاریی دوو یانەی پرسپۆلیسی تاران و سپاهانی ئیسفەهان، شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی داوە و بەو بۆنەوە 245 کەس بریندار بوون.



د. پەیمان سابیریان، سەرۆکی ناوەندی فریاکەوتنی تاران لەمبارەوە ئاشکرای کردووە دوای یاریی تۆپی پێی نێوان دوو یانەی پرسپۆلیسی تاران و سپاهانی ئیسفەهان لە نێوان لایەنگراندا شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی داوە و 245 کەس بریندار بوون کە 45 کەسیان ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون و کەسێکیش گیانی لەدەست داوە.



بەپێی هەمان سەرچاوە کەسێکی تەمەن 30 ساڵ پاش هاتنە دەرەوە لە یاریگای ئازادیی تاران، بەهۆی زۆریی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر تووسی گرفتی تەندروستی بووە و هەموو هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و گیانی لەەست داوە.



هەفتەی ڕابردووش پاش یاریی دوو یانەی نێوان پەیکانی تاران و تراکتۆرسازیی تەورێز، شەڕ و پێکدادانی قورس و خۆپیشاندان لە تەورێز ڕووی دا و بە دەیان کەس بریندار بوون.







باسنیوز
Top