ئەمەریكا ھۆشداری دەداتە ئێران كە خۆی لە دابینكردنی نەوت بە دوور بگرێت.
بەرپرسەكەی ئیدارەی ترەمپ راشیگەیاند "تاوەكو ئێستا ھیچ پلانێك بۆ درێژكردنەوەی وادەی بەخشینی چین بۆ كڕینی نەوتی ئێران دانەرێژراوە".
ھەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە ئامانجی گەیاندنی ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ سفر، دەستی بە سزاكانی بۆ سەر ئێران كردەوە.
لەلایەكی دیكە و پەیوەست بە بازاڕی نەوت دۆناڵد ترەمپ ئاشكرای كرد، گفتوگۆی لەگەڵ رێكخراوی ئۆپێك كردووە و داوای لێكردووە نرخی نەوت دابەزێنێت لە ئاكامی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە وێستگەكانی بەنزین لە ئەمەریكا.
ترەمپ راشیگەیاند، ھاوپەیمانەكانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا وەك سعوودییە، ئاستی بەرھەمھێنانی زیاد دەكات بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی ھەر كەمییەك لە دابینكردنی نەوت لە بازاڕەكاندا لە ئەنجامی سزا سەپێندراوەكانی سەر ئێران و لە دوایین مامەلەكانیشدا نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد بەھۆی ئەو پێشبینیانەی كە گوایە ئۆپێك پاڵپشتی بەرھەمھێنان دەكات بۆ قەرەبووكردنەوەی دابەزینی ھەناردەكانی ئێران و ھەر دۆلارێك گەیشتە 72 دۆلار و 22 سەنت بۆ ھەر بەرمیلێك.
k24
