كيم جۆنگ ئون: لهگهڵ ڤلادیمێر پوتن گفتوگۆیهكی به سوودمان ئهنجامدا
دوای كۆبوونهوهكه، كیم جۆنگ ئون رایگهیاند، گفتوگۆكانی ناو كۆبوونهوهكه، به سوود بوونه، كه به گوێرهی زانیاری میدیاكانی رووسیا، تایبهت بووه به داماڵینی چهكی ناووكی له نیمچه دوورگهی كۆریا.
هاوكات پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵات له رووی ئابووری و سیاسیی نێوان رووسیا و كۆریای باكوور تاووتوێ دەكرێن.
لە دیدارەكەدا، پوتن رایگەیاندووە، رووسیا پێشوازی لە ھەوڵەكانی كۆریای باكوور بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دەكات.
كۆبوونەوەی كیم و پوتن دوای ئەوە دێت، كە سەركردەی باڵای كۆریای باكوور دوو جار لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەتەوە، بەڵام ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
K24 -
