كۆمیسیۆن لێكۆڵینه‌وه له 41 هه‌زار ده‌نگی ئیسته‌نبۆڵ ده‌كات
له‌سه‌ر داوای ئاكپارتی و مه‌هه‌په، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه له 41 هه‌زار و 134 ده‌نگ بكات، چونكه ئاكپارتی چه‌ندین به‌ڵگه‌ی نیشان داوه كه له‌و ده‌نگانه‌دا ساخته‌كاری لێ كراوه.
ئه‌گه‌رچی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ دراوەتە ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو، به‌ڵام ئاكپارتی له رێگه‌ی كۆمیسیۆنه‌وه داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردن سه‌ر له نوێ له‌و شارەدا بكرێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی داهاتوو كۆمیسیۆن بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و 41 هه‌زار ده‌نگه‌وه ده‌دات، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئاكپارتی له‌سه‌ر حه‌قه، ئه‌گه‌ر زۆره بڕیار بدات هه‌ڵبژاردن له ئیسته‌نبۆڵ بكرێته‌وه.
باسنيوز
