بە هۆکاری نادیار سەفەری ڕۆحانی بۆ سنە و کرماشان دوا خرا
ماڵپەڕی (میهر) لەمبارەوە بە پشتبەستن بە راگەیەندراوی هەردوو پارێزگای سنە و کرماشان بڵاوی کردووەتەوە، بە هۆکاری نادیار سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ ئەو دوو پارێزگایەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوا خراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە بڕیار بوو سبەینێ چوارشەممە سەردانی سنە بکات و ڕۆژی پێنجشەممەش بگاتە کرماشان و لەو سەفەرەیدا بۆ کرماشان وێڕای سەردانی چەند گوندێکی بوومەلەرزەلێدراو هاوکات چەند پرۆژەیەکیش بە فەرمی بکاتەوە.
پارێزگا سنە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە هۆکاری دواخرانی سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ ناجێگربوونی باری کەشوهەوا گەڕێندراوەتەوە.
هاوکات بڕیار بوو 32مین پیشانگەی نیودەوڵەتیی کتێبی تاران سبەینێ بە بەشداریی حەسەن ڕۆحانی بکرێتەوە، کە تێیدا بەشدار نابێت.
باسنیوز
