توركیا ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "توركیا ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی به‌خشینی چه‌ند وڵاتێك له كڕینی نه‌وتی ئێران (توركیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه) و پێمانوایه ئه‌و بڕیاره خزمه‌تی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ناكات".
لای خۆشییه‌وه مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له تویته‌ره‌وه هاته ده‌نگ و نووسی: "به سزادانی تاكلایه‌نه و سه‌پاندنی داڕشتنی چۆنێتی درووستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێمان قایل نین".
نیگه‌رانییه‌كانی توركیا پاش به‌یاننامه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه 22/4/2019ـی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكا سه‌ریهه‌ڵدا كه رایگه‌یاند: "كۆتایی به به‌خشینی ئه‌و 8 ده‌وڵه‌ته هاتووه كه پێشتر له كڕینی نه‌وتی ئێران به‌خشرابوون، ئامانجیش ئه‌وه‌یه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نرێته ئاستی سفر. له رێككه‌وتی 2/5/2019 به‌دواوه هه‌ر وڵاتێك به‌رده‌وام بێت له كرینی نه‌وتی خاوی ئێران، رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه".
K24
