سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورموز دەکات
هەڕەشەی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران پاش ئەوەدێت، ئەمەریکا سوپای پاسدارانی خستووەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە و ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە لە ئاوەکانی کەنداو و بە تایبەت لە گەرووی هورموزدا هەیە.
جیا لەوەش، دوێنێ دووشەممە 22/04/2019، ئەمەریکا بەخشینی وڵاتانی لە کڕینی نەوتی ئێران وەستاند و بڕیاریدا تەواوی نەوتی ئێران قەدەغە بکات.
گەرووی هورمز دەکەوێتە نێوان هەردوو کەنداوی فارس و عومان، تاکە رێڕەوی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی کوەیت، بەحرەین، ئێران، عێراق و ئیماراتە بۆ دەریای هیندی.
K24 –
