فەریق جەلالەدین شێخ: ناتوانین بڕیاری رادەستکردنی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی لەکار لادراو، بە دادگای نێودەوڵەتی بدەین

فەریق جەلالەدین شێخ: ناتوانین بڕیاری رادەستکردنی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی لەکار لادراو، بە دادگای نێودەوڵەتی بدەین
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەربازیی ئینتیقالیی سوودان رایدەگەیەنێت، کە بە یەک مەرج سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان رادەستی دادگای نێودەوڵەتی دەکەن.



فەریق جەلالەدین شێخ، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی ئینتیقالیی سوودان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ئەنجومەنەکە ناتوانێ بڕیاری رادەستکردنی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی لەکار لادراو، بە دادگای نێودەوڵەتی بدات.



فەریق جەلالەدین شێخ هەروەها رایگەیاندووە، تەنیا حکوومەتی هەڵبژێردراو دەتوانێ بڕیار بدات عومەر حەسەن بەشیر رادەستی دادگای دادی نێودەوڵەتی بکات.



پێشتر ئەنجومەنی سەربازیی سوودان، کە دوای لەکار کلادانی سەرۆکی وڵات سەرۆکایەتیی وڵاتی گرتە دەست، رایگەیاندبوو، تا دوو ساڵ فەرمانڕەوایی سوودان دەکات و دوای ئەوەش دەسەڵات رادەستی حکوومەتی هەڵبژێردراو دەکات.



بە تۆمەتی لەناوبردن، تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی شەڕ لە نێوان ساڵانی 2003 تا 2008، دادگای دادی نێودەوڵەتی دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عومەر بەشیر دەرکردووە لە ساڵانی 2009 و 2010.



رۆژی پێنجشەممە 11-4-2019، سوپای سوودان لەسەر کار لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتەکەی، راگەیاند.



باسنیوز
Top