هەوڵی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆماری ئێستای میسر دەدرێت.

هەوڵی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆماری ئێستای میسر دەدرێت.
بە هەموارکردنەوەی دەستوور، هەوڵی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆماری ئێستای میسر دەدرێت.



بەپێی هەمواری ماددەی تایبەت بە ماوەی سەرۆکایەتیی سەرۆک لە دەستووری میسری، کە پەرلەمان لە مانگی شوباتی رابردوو بەشێوەیەکی سەرەتایی رەزامەندیی لەسەر داوە، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر دەتوانێ تا ساڵی 2034 سەرۆکی وڵاتەکەی بێت.



ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای ماددە دەستوورییەکە بریتییە لەوەی، رێگا بە سیسی بدرێ لە کاتی هەڵبژاردنییەوە لە 2018، شەش ساڵ سەرۆکایەتیی میسر بکات و بتوانێ بۆ خولێکی دیکەش سەرۆکایەتی بکات و چوار ساڵیش دوای ئەو خولە هەروەک سەرۆکی میسر بمێنێتەوە.



بڕیارە رۆژی سێشەممە 15-4-2019، پەرلەمانی میسر دەنگ لەسەر هەمواری ماددەکانی دەستوور بدات و بە پەسەندکرانی بڕگەی ماوەی سەرۆکایەتیش، عەبدولفەتاح سیسی تا ساڵی 2034 سەرۆکی میسر دەبێت.



عەبدولفەتاح سیسی لە سەردەمی سەرۆکایەتییمحەمەد مورسی، وەزیری بەرگریی میسر بوو، بە بەکارهێنانی سوپا لە ساڵی 2013 کودەتای بەسەر محەمەد مورسیدا کرد و خۆی وەک سەرۆک کۆماری میسر ناساند.



دوای گرتنە دەستی دەسەڵاتی میسر، رەوتی ئیخوان موسلیمین و محەمەد مورسی، کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی ئیخوان، وەک تیرۆریست ناساند.




باسنیوز
Top