بۆ یه‌كه‌مجار.. ئیسرائیل له ده‌ریاوه چه‌ند بنكه‌یه‌كی له سووریا مووشه‌كباران كرد
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان، ئیسرائیل كارگه‌یه‌كی درووستكردن و په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی "زلزال 2"ی ئێرانی كردووه‌ته ئامانج، له ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌ما.
وێبسایتی ئینتل تایمز"ی ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه، مووشه‌كه‌كان له دووری 250 كیلۆمه‌تره‌وه ئاراسته كراون و ئامانجی خۆیان پێكاوه.
وه‌ك ئه‌و وێبسایته ئیسرائیلییه باسی ده‌كات، هێرشه مووشه‌كییه‌كه كاتژمێر 2:30 به‌یانی بووه به‌كاتی ئیسرائیل، له دژی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و ته‌كنه‌لۆجیایانه بووه كه بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و مووشه‌كه ئێرانییه به‌كارهێنراون.
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه مه‌یدانییه‌كانیش خراونه‌ته‌ڕوو، مووشه‌كی "زلزال 2"ی ئێرانی، به مووشه‌كی كروز تێكشكێندراون.
وه‌ك "ئینتل تایمز"ی ئیسرائیل باسی ده‌كات، ئێران هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته‌ی قۆستووه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا به دوو فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری تایبه‌ت به سوپای پاسداران، كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ئه‌و جۆره مووشه‌كه‌ی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی "تی فۆر"، گه‌یاندووه‌ته سووریا.
له ساڵی 2018، ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێرانی له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی "زلزال 2"یان ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له مووشه‌كێكی ئاساییه‌وه بكرێته مووشه‌كی زیره‌ك.
K24
