ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە روسیا و چین
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمرۆ شەممە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە، هەریەک لە چین و روسیا بەهاوکاریکردنی رژێمەکەی مادۆرۆ هاوکاری تێکشکاندنی زیاتری ئابوری ڤەنزویلا دەکەن و ئەمریکا لەئاستی ئەو دەستێوەردانانە بێدەنگ نابێت.
دوفاقییەک لە هەڵوێستی چین و هەندێک لە وڵاتانی دیکەدا هەیە، کاتێک داوای راگراتنی دەستێوەردان لە کاروباری ڤەنزویلا دەکەن
پۆمپیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پایتەختی شیل بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، "دوفاقییەک لە هەڵوێستی چین و هەندێک لە وڵاتانی دیکەدا هەیە، کاتێک داوای راگراتنی دەستێوەردان لە کاروباری ڤەنزویلا دەکەن، چونکە ئەوان خۆیان بەهاوکاریکردنی دارایی مادۆرۆ یارمەتی زیاتری داڕماندنی ئابوری ئەو وڵاتە دەدەن".
گەیشتنی هێزی سەربازی روسیا بۆناو خاکی ڤەنزویلا جێگای قبوڵکردن نیە
لەبارەی هەڵوێستی روسیاشەوە، پۆمپیۆ وتی، "یگەشتنی هێزی سەربازی روسیا بۆناو خاکی ڤەنزویلا بەبیانوی راهێنانی پۆلیس و کردنەوەی بنکەی مانگی دەستکرد هەنگاوگەلێکی خراپن و جێگای قبوڵکردن نیە".
روسیا و ئەمریکا لە ململانێیەکی بەردەوامدان دەربارەی هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ ناساندنی خوان گوایدۆی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزویلا وەک سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە و هێنانە خوارەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ئێستا لە کورسی دەسەڵات.
خەندان
