سوپای توركیا هێزی پشتیوانی نارده سهر سنووری سووریا
بهرهبهیانی ئهمڕۆ شەممە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی و تیمەکانی کۆماندۆی سوپا، کە لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیا نێردراون، گەیشتنە هەردوو شارۆچکەی سنووریی کڕکهان و هاسسا لە شاری هاتای.
ئەو تیمانەی کۆماندۆ و کاروانی زرێپۆشەکان بە مەبەستی جێگیرکردنیان لە یەکە سەربازییەکانی سەر سنووری سووریا، بەرەو سنووری ئەو وڵاتە لەژێر رێوشوێنی ئەمنی تووند بەڕێکەوتن.
کاروانە سەربازییەکە دواتر رەوانەی ئەو شوێنانە دەکرێن لە خاکی سووریا کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادان.
رووداو
